University of Raparin Logo

زەمالەی خوێندنی دکتۆرا بەشێوەی توێژینەوە لە زانکۆی سیدنی ئوسترالی بۆ سالی ٢٠١٥

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی سیدنی ئوسترالی/ فاکەڵتی زانست هەڵدەستی بە بەخشینی زەمالەی خوێندنی دکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی. پسپۆڕی خوێندنەکە لەچوارچێوەی پڕۆگرامەکانی فاکەڵتی زانست دەبێت. زانکۆکە تەواوی کرێی  خوێندن بۆ ماوەی (٣) ساڵ دابیندەکات.خوێندنەکە ماوەی سێ ساڵە و دەکرێت ساڵێکیش درێژبکرێتەوە .

كێ مافی پێشکەشکردنی هەیە؟

١-هەڵگری بڕوانامەی ماستەربێت لەزانکۆیەکی(نا ئوسترالی) لە بەشی زانستی بەمەرجێک کۆنمرەی لە ٨٥% کەمترنەبێت.

٢-کاندید نەبێت بۆ هیچ زەمالەیەکی تر.

٣-بتوانێت بەشداری کۆرسی ئەکادیمی بکات بۆ وەرزی دووەمی خوێندنی زانکۆی ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستپێدەکات.

٤-هەڵگری ناسنامەی ئوسترالی یان نیوزلەندی نەبێت.

٥- هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالی و نیوزلەندی نەبێت.

*دواکات بۆ پێشکەشکردن: ٣١/١٠/٢٠١٤.

- دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکانەوە داواکاری بۆ زەمالەکە پێشکەش بکەن و زانیاری زیاتر وەربگرن .

http://scholarship-positions.com/deans-international-postgraduate-research-scholarships-university-of-sydney-australia-2015/2014/05/13/

http://sydney.edu.au/science/fstudent/postgrad/deans_international_pgr_scholarships_apply.shtml

http://sydney.edu.au/science/fstudent/postgrad/deans_international_pgr_scholarships_check.shtml