ڕۆژی چوار شەممە ٢١/٥/ ٢٠١٤ بەشی کۆمپیوتەری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ خوێندکار (گوڵئەندام سعدی محمد) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر ڕێکخست ، بەهۆی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (سیستەمی بەڕێوەبردنی وەرگرتنی غیاباتی خوێندکارانی زانکۆ بەشێوەی ئۆنلاین ) کە بەسەر پەرشتی مامۆستا (ئەمیر عمر ) ئەنجامی داوە .
لە سیمینارەکەدا پێشنیارکرا دوای تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ سیمینارێکی تر بۆ هەمان پڕۆژە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومونی زانکۆی ڕاپەڕین رێکبخرێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پرۆژەکە بدرێت و بخرێتە پلانی کاری سالی داهاتووی خوێندن.