University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەشداری چوارەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاراستەكانی خوێندنی باڵای كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژانی 6-7 حوزەیرانی 2014،.پ.د.محمد علی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەشداری چوارەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی دەربارەی "ئاراستەكانی خوێندنی باڵا- "Academic Entrepreneurship"."ی لەشاری ئیستانبوڵی توركیا کرد كە لەلایەن رێكخراوی زانكۆكانی جیهان و زانكۆی فاتیح رێكخرابوو.

سەرۆكی زانكۆی راپەرین بەرەسمی باتگهێشتی كۆنگرە نێودەوڵەتییەكە كرابوو كە ئامانج لە كۆنگرەكە دەستەبەركردنی كۆڕبەندێكی تایبەتی نێودەڵەتیی بوو بۆ گفتوگۆكردنی ئاراستەكانی " زانكۆ داهێنەرو دەستپێشخەرەكان" لەجیهاندا، هەروەك بەشێكی كۆنگرەكە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردنی لێكۆڵینەوە لەكێشەو ئاستەنگە بنچینەییەكانی خوێندنی باڵاو بەدەستهێنانی چارەسەری بنچینەیی بۆ كێشەكان. ئەم كۆڕبەندە زانستیە بۆ بەدەستهێنانی هەندێ روانگەی ستراتیژی و داهێنەرانەیە لەبواری خوێندنی باڵا، ئەمەش لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری نوێ و گفتوگۆی كراوەو وۆركشۆپ ئەنجامدەدرێت. شایانی باسە ئەم كۆنگرەیە لەئەستەنبوڵ دەبەسترێت ، و هەر لەم بۆنەیەدا ژمارەیەك چالاكی كۆمەڵایەتی ئەنجامدەدرێن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداربوانی كۆنگرەكە دەرفەتی ئەوەیان دەبێت كە چێژ وەربگرن لە مێژوو و كەلتوری توركیا.