بەبۆنەى ٢٣ هەمین ساڵیادى راپەڕینە مەزنەکەى ( ٥) ئازارى ١٩٩١ ، سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین جوانترین بیرۆزبایى ئاراستەى جەماوەری تێکۆشەری دەڤەری ڕاپەڕین و سەرجەم خەڵکى کوردستان دەکەین ، کە بۆ یەکەم جار لە ڕانیەى دەروازە و دەوروبەری کڵپەی سەند و لەماوەیەکى کەمدا سەرجەم شار و شارۆچکەکان و گوند و دێهاتەکانى کوردستانى گرتەوە و گەیشتە ترۆپکی سەرکەوتن ، لەوساوە تا ئەمرۆ جەماوەرى تێکۆشەرى رانیەى دەروازە و دەڤەری ڕاپەڕین ، شەرەفى مەزنترین دەستپێکى وەرچەرخانى سیاسى کوردستانیان پێ درا، کە ئەوەش گومانى تێدا نییە بەهەوڵ تێکۆشانى هەموو چین و توێژەکانى وەک کاسبکاران و ماموستایان و خوێندکاران... نەخشێنرا.
وەک ئاشکرایە لە ڕۆژانى ڕاپهڕینهوه تا ئهمڕۆ، گهلهکهمان چەندین ئهزموونی تاڵ و شیرینی تێپهڕاندووهو دهیان دهسکهوتی بۆ خەلکى کوردستان و ناوچەکە بەدەست هێناوە کە گرینگترینیان دانانى بەردى بناغەى زانکۆى راپەرین بوو لەبەروارى ٥ / ٣ / ٢٠١٠ دا ،بۆیە پێویستە ههموومان شانازی بەو دەستکەوتە مەزنانەوە بکهین وهەوڵى بهردهوام بوون و بەرەو پێش بردنیان بدەین ، بۆیە ئەرکى نەوەى دواى راپەرین خاوهندارێتی کردنی ڕاپهڕین و پاراستنی دهسکهوتهکانە ،هەروەها ئەو سەروەرییە ببێته سهرمایهیەکى ماددى و مهعنهوی که لهمڕۆ به دواوه له بهشداریێکی باڵاتردا رۆڵی خۆیان ببینن، چونکه ئەرکى پاراستنى دەسکەوتەکان بهدیهێنانی سەرجەم ئامانجه بهدی نههاتووهکان دەکەوێتە سەرشانى نەوەى نوێ، بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە بەتایبەتى چینى رۆِشنبیران ومامۆستایان و خوێتدکاران... ئێمە وەکو سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین لەم یادە پڕسەروەریەدا دووپاتی دهکهینهوه که تەواوى هەوڵ و کۆششى خۆمان دەخەینە کار لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دانیشتوانى دەڤەرەکە و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا لەچوارچێوەى بەرنامەکانى توانا سازى خوێندکاران.