University of Raparin Logo

سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی ڕاپەڕین سیمینارێكی زانستی سازدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە ٥/١٥/ ٢٠١٤ سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوكاری سەنتەری توێژینەوەی پزیشكی لەزانكۆی پزیشكی هەولێر ، سیمینارێكی زانستی ئەنجام دەدات ،

سیمینارەكە لەلایەن (د.سلیم سعید زەنگەنە) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پزیشكی لەزانكۆی پزیشكی هەولێر ، و (م.ی.ژیر ئازاد محمد) توێژەر لەبواری تەكنەلۆجیای تاقیگەكان دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی (بایۆمێدیكاڵ) و هەروەها نوسینی توێژینەوە و بڵاوكردنەوەی لە گۆڤارە جیهانیەكاندا . سیمینارەكە لە هۆڵی بەشی بایۆلۆجی ئەنجامدرا و بەشێكی زۆری مامۆستایانی زانكۆی ڕاپەڕین تیایدا ئامادە بوون .