University of Raparin Logo

شاندی زانکۆی سەد ساڵەی شاری وان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٣شاندێک لە زانکۆی YÜZÜNCÜ YILی شاری وان لە باکوری کوردستانەوە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد. شاندەکە بەسەرۆکایەتی د.پەیامی باتال سەرۆکی زانکۆ و یاوەری بەڕێوبەری تۆمارگا و چەند پڕۆفیسۆرێکی زانکۆکە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد. دوای پێشوازیکردنێکی گەرم لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.د.محمد علی عبداللە) و ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین ، هەردوولا کۆبوونەوە و باسی پەیوەندیە ئەکادیمی و زانستیەکانی کانی هەردوو زانکۆ کرا، هەروەها باسی پەیوەندیە کلتوریەکانی هەردوو شاری وان و ڕانیە کرا.

 لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا  ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ دورستکردنی  پەیوەندی پتەو و ئاڵوگۆڕی ستافی مامۆستایان و خوێندکاران لەو چوارچێوەییەدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانکۆ و  پڕۆگرامی مەڤلانا(MEVLANA) کە لەلایەن هەردوو سەرۆکی زانکۆ وە ئیمزاکرا. ئەم یاداشتانامەیە تا ساڵی ٢٠١٨ کاری پێدەکرێت. زانکۆی وان ئامادەیی ئەوەشی دەربڕی کە هاوکاری زانکۆی راپەڕین بکات لە خوێندنی باڵادا بەتایبەت لەو بوارانەی کە زانکۆکەمان پێویستیەتی، هەروەها ئامادەکاریکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی (سێ) لە کۆلێژی پەرستاری بۆ ئەنجامدانی خولی هاوینە لە زانکۆی سەدساڵەی وان.