ماڵپەڕی زانكۆ
رۆژی 26-7-2013، دوای پێشكەشكردنی چوار توێژینەوەی زانستی لەسەر لایەنەكانی (دەروونی، یاسایی،تەندروستی، ئاینیی) لەلایەن چوار توێژەری پرۆڤێشناڵەوە و وەرگرتنی راسپاردەكان و ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەكی زانستی كۆنفراسی رێكخستنی بانگەشە بازرگانییەكان لەرێی هۆكارەكانی راگەیاندن بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.
بڕیاریشە لەداهاتوویەكی نزیكدا لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری كۆنفراسەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راسپاردەكانی كۆنفرانسەكە بخرێنەڕوو و بڵاوبكرێنەوە.
هەروەها بڕیاریشە كاربكرێت بۆئەوەی بەهاوكاری چەند كەسێكی پرۆفێشناڵ لەبواری ریكلامدا پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت و ئاراستەی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی بتوانرێت یاسایەكی پێدەربكرێت. ئەوەش دەبێتە سەرەتایەكی گرنگ بۆ رێكخستنی رێكلام لەناوەندەكانی راگەیاندندا لەهەرێمی كوردستان.