University of Raparin Logo

لەیادی كارەساتی 24/4/1974 و ڕاپەڕینە جەماوەریەكەی 24/4/1982 و ڕۆژی شەهیدی زانكۆ دا .

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە 24/4 ... بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و ژمارەیەك لە ئەندام پەرلەمانانی قەوارە جیاوازەكان و مامۆستایانی زانكۆ و ئامادەیی و بنەڕەتی و سەرجەم چین و توێژەكانی ئەو دەڤەرە ،یادی كارەساتی 24/4/1974 و  ڕاپەڕینە  مەزنەكەی  24/4/1982 و ڕۆژی زانكۆ  بەرز راِگیرا .

سەرەتا بە ڕێپێوانێكی هێمنانە لەناو شارەوە بەرەو گۆڕستانی گەورەی قەڵادزێ‌ بەڕێكەوتن و كە تێیادا چەند وتارێك خوێندرایەوە ، دواتر لە كەمپی فاكەڵتی پەروەردەی  قەڵادزێ‌ چەند چالاكیەك لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی  زانكۆی ڕاپەڕین / فاكەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ‌ پێشكەش كرا هەروەها لە لایەن هونەری  بەرگریەوە كۆمەڵێك نمایشی  ( كۆنفۆ ) پێشكەش كرا و دواتر بە چەند چالاكی جۆراو جۆر كۆتایی بەو یادە  هات .