University of Raparin Logo

مەرجەكانی پێشكەش كردن بۆ خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی (2013-2014 )

چاپکردن ئیمەیڵ

1- مەرجی تەمەن :
(45) ساڵ زیاتر نەبێت واتە لە ڕێكەتی لەدایكبوونی (31/12/1968) ە وە  .

2- مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی :

Pearson PBT

TOEFL PBT

TOEFL IBT

TOEFL Computer base

IELTS

 

28-10

450

40

133

4

زانستە سروشت و زیندووەكان

 

425

30

113

3.5

زانستە مرۆڤایەتیەكان

 

تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (پاسۆرد –  ئای . تی . پی ) و هاوشێوەكان تەنها بۆ ساڵی خوێندن (2012-2013) كاری پێدەكرێت .
ب- بڕوانامەكانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی هەرێم بۆ ئەوانەی خولیان دیوە بەمەرجێك ماوەی خولەكە لە (160) كاتژمێر كەمتر نەبێت.
ج – مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەڵگری بڕوانامەی (بەكالۆریۆسی ئینگلیزی) ناگرێتەوە .
3- مەرجی خزمەت یان تێپەڕبوونی ماوەی پێویست بەسەر دەرچووندا :
بوونی دوو ساڵ خزمەتی فعلی تا ڕێكەوتی (30/10/2013) بۆ خوازیارانی دامەزرا و كە لەدام و دەزگاكانی حكومی دامەزراون ، بۆ ئەو خوازیارانەی پێویستە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانی دوا بڕوانامەی بەكالۆریۆسەكەیان لەزانكۆ تێپەڕ بوبێت تا (30/10/2013) جگە لەوخوازیارانە كەیەكەمی سەر بەشە زانستییەكان پێویستە یەك ساڵ بەسەر دامەزراندن یان دەرچوونیان تێپەڕ بووبێت تا (30/10/2013).
4- مەرجی كۆ نمرە :
كۆ نمرەی بەكالۆریۆسی خوازیار لە (65) بەسەرەوە بێت ، یاخود لەچارەكە یەكەمی دەرچووان بێت، جگە لەكۆلێژەكان و بەشە پزیشكیەكان (پزیشكی ددان، دەرمانسازی ، پەرستاری ) 5- مەرجی توانستی زانستی :
تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت و ڕێژەی 30% نمرەی بۆ تەرخاندەكرێت و (70%)ی تریش لەسەر كۆنمرەی بەكالۆریۆس ئەژمار دەكرێت ، وە مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیكردنەوەیە واتە (15) نمرە لە (30) نمرەی تەرخانكراو بۆ تاقیكرنەوەكە بەدەست بهێنێت ، ئەگەر كورسی بەتاڵ مایەوە پڕ ناكرێتەوە ، هەروەها هیچ زانكۆیەك بۆی نییە كورسی خوێندن زیاد بكات دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە و ناوی پاڵیوراوان .
كورسییە گشتییەكان بۆ دەرەوەی خوێندنی باڵا دەبێت و كورسییەكانی تر بۆ خودی زانكۆكە و زانكۆ تازەكان و زانكۆ پۆلیتەكنیەكان دەبێت .
هەروەها مافی دەرچووانی زانكۆ تایبەتەكانە بۆ پێشكەش كردن بۆ خوێندنی ماستەر لەزانكۆ حكومیەكان . بڕیاردرا كە زانكۆكان ژمارەیەك كورسی تەرخان بكەن بۆ دەرچووانی زانكۆ تایبەتەكان بەپێی پلانی خۆیان .
تێبینی : پێویستە وڵامی نمونەیی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی پێشكەش بكرێت لەگەڵ پرسیارەكاندا .