University of Raparin Logo

چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین لەفێستیڤاڵی زانكۆكانی ئۆراسیا لەئیستەنبول پێشكەشكران

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی ٢٠١٤/٨/٤ بەئامادەبوونی زیاتر لە ١٥٠ بەشداربوو لە ٤٠ وڵاتی جیاواز فێستیڤاڵی زانكۆكانی ئۆراسیا لەشاری ئیستەنبولی توركیا دەستیپێكردو وەفدی زانكۆی راپەڕینیش كە لە دوو خوێندكار و مامۆستایەكی سەرپەرشتیار پێكدێت بەشداریان كردو چالاكییەكانیان پێشكەشكردن.

یەكێك لەبەشداربووەكانی فێستیفاڵەكە كە خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕینە بەناوی شاكۆ محمد سیمینارێكی زانستی دەربارەی " جینۆسایدو گۆڕانكارییە ژینگەییەكان لەكوردستان" پێشكەشكردو سەرەنجی ئامادەبووانی بۆ كەیسێكی گرنگ و مرۆیی راكێشا، هەروەك، هۆشمەند عەلی یەكێكی دیكە لەخوێندكارەكانی زانكۆی راپەڕین و بەشداربووی كۆنفرانسەكە پیشانگایەكی جلوبەرگی كوردی نیشاندا بەهاوكاری گروپێكی ئیتالی و یۆنانی و بولگاری نیشانی ئامادەبووان درا.
هەروەك جوامێر رەسوڵ مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین و سەرپەرشتیاری گروپەكەی زانكۆی راپەڕین روونیكردەوە كە بەشدارییەكی گرنگ و سەرنج راكێشیان هەبووەو هەوڵیشیانداوە چەندین پەیوەندی زانستی و كەلتوری و فەرهەنگی دروست بكەن و زانیاریش لەبارەی زانكۆی راپەڕینەوە بدەن بەنوێنەرانی زانكۆ بەشداربووەكانی فێستیڤاڵەكە.
لەفێستیڤاڵەكەدا وڵاتانی توركیا، كوردستان، بولگاریا، ئەلبانیا، رووسیا، رۆمانیا، مۆلدۆفیا، ئیتالیا، فەرەنسا، یۆنان، سۆماڵ، فەلەستین ، جۆرجیاو ئۆكرانیاو ...هتد، بەشداربوون و تارۆژی ٢٠١٤/٨/٨ دەخایەنێت.