University of Raparin Logo

ڕاپه‌ڕینی شاری رانیه‌ ۵/۳/۱۹۹۱

چاپکردن ئیمەیڵ

هەموو راپەڕینیك بەهۆی چەندین هۆكارەوە سەرهەڵدەدات یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 باشوری كوردستان بریتی بوو لە دەرئەنجامی ئەو گۆرانكاریە ئابوری وسیاسی و سەربازیەی كە لەكۆتایی جەنگی سارددا ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی گرتەوەو بەتایبەتی دوای ڕاوەستانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران كە تیایدا وڵاتانی زلهێزی دنیاو عەرەبی و وڵاتانی كەنداو بە تایبەتی هەریەكەیان لە دیدێكی تایبەتییەوەو بە پێی بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسی و سەربازیەكانی خۆی دەیڕوانیە ئەم جەنگەو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران یان عێراق ئەنجام دەدا، كاتێك جەنگ كۆتایی هات

عێراق توشی زەرەرو زیانێكی گەورەی ئابوری بۆوە و بە ملیاران دۆلار قەرزداری وڵاتانی دەرەوە بوو، بۆیە دەیویست بیربكاتەوە لە رزگاربون لەو قەیرانەی كە تێی كەوتوە، پێش ئەوەی كاردانەوەكانی لە ناوخۆی وڵات دا بە دیار بكەوێت، بۆیە داگیركردنی كوێتی بە باشترین چارەسەر زانی، چونكە عێراق پێی وابوو كە كوێت دەست بەسەردابگرێت و ئابوری كوێت بخاتە سەر ئابوری عێراق دەتوانێ‌ قەرزەكان بداتەوەو لە قەیرانەكەش ڕزگاری بێت دواجار سوپای عێراق لە سەعات یەك و نیوی بەرەبەیانی رۆژی 2 / 8 / 1990 دا سنوری كوێتی بەزاندو كوێتی داگیركرد، میری كوێت لەگەڵ بنەماڵەكەیی و چەند وەزیرێك و نوێنەریكی دا بەرەو سعودیە رای كرد. لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە كوێتییەكان بەرگرییان كرد لە كاتی داگیركردنەكەدا، بەم شێوەیە بەهۆی كەللە رەقی سەدام و نەكشانەوەی لە كوێت بەرەبەیانی رۆژی 17 كانونی دووەمی ساڵی 1991 جەنگ دەستی پێكردو، هێزی ئەمریكاو هاوپەیمانەكان دەستیان كرد بەلێدانی ناوەندە سەربازیەكانی عێراق لە كوێت و لەناو عێراق، ئەوكات واشنتۆن رایگەیاند ئەوەسەرەتای كردەوەیەكی سەربازییە یە بەناوی گەردەلولی بیابان ( عاصفە الصحرا‌و )، لەپێناوی رزگاركردنی كوێت دا، لەم جەنگەدا زیاتر لە 38 دەوڵەت هاوپەیمانیان بەستبوولەگەڵ ئەمریكا دەست پێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆسەرسوپای عێراق پێش دەست پێ‌ كردنی هێرشی پیادەو وشكانی مەبەستی تێكشكاندنی سوپای عێراق بوو لە هەمان كاتدا هێرشی وشكانی بە هەزاران سەربازو تانك و زریپۆش بە پاڵپشتی فرۆكەی جەنگی دەستی پێكرد، سەربازە كوردەكان دەیان گێرایەوە، كەسەربازەكانی سوپای عێراق بەس فریای راكردن دەكەوتن و هیچ جۆرە بەرگریەك لە لایەن سوپای عێراقەوە بەدی نەدەكرا لە 27 / 2 / 1991 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەیی خۆی پیشان دا بۆراگرتنی جەنگ، بەمەرجێك عێراق سەرجەم بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش جێ‌ بەجێ‌ بكات زیاتر لە(000 100) سەرباز لە سوپا ڕایان كردو (86000) یش بەدیل گیران هەروەها بەسەدان تانك و زریپۆش ئەوانەی كەحكومەتی عێراق بەسەدان ملیار دۆلار كریبونی، لە بەرەی جەنگ بەتێكشكاوی بەجێ‌ مابوون، جگە لەتێكشكاندنی سەدان فرۆكەی جەنگی و گواستنەوە، لەم بارەیەوە ( مایكڵ ئایسند ستاد،كارمەندی ملیتاری لەئامۆژكەی واشنتن ) باسی تێكشكانی سوپای عێراق دەكات و دەڵێت:" لەوشەرەدا مەزەندە دەكرێ‌، كە 3850 تانك و 2900 پارچە تۆپ و 250 فرۆكەو 150 كەشتی دەریایی عێراق لە ناوچوبن یان لەكاركەوتبن"، جگە لەمەش دەربارەی كوژران و بەدیل گرتن و راكردنی سەربازانی عێراق دەڵێت: (15000 سەرباز كوژران) یەكێك لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین تێكچونی باری ئابوری و وێرانكردنی ژێرخانی كوردستان بوو، كاریگەری كاولكردنی كوردستان بەسەر باری ئابوری كوردستان و عێراق بریتی بوو لەوەی كە بەشێكی زۆر لەكارگەو دامەزراوە ئابوریەكانی كوردستان وعێراق لە بەرهەمهێناندا پشتیان بە كەرەسە خاوەكانی كوردستان دەبەست. بەنەمانی ئەوكەرەسە سەرەتایانەش هەموو دامەزراوەو كارگەكانیش گرفتی بەرهەم هێنانیان هاتە رێ‌ و تواناو بری بەرهەمهێنان كەم بۆوە، بگرە هەندێكیشیان لە كاركەوتن یان بەدەست هێنانی كەرەسەی خاو بۆ دامەزراوو كارگەكان بە نرخێكی زۆر گران دەوەستاو شت ومەكەبەرهەم هێنراوەكە بەرز دەبۆوە حكومەتی عێراق ئەوەی كە زۆرگرنگی پێدەداو بەملیاران دۆلاری تێدا خەرج دەكرد لایەنی سەربازی بوو كە خۆی لە بەهێزكردن وزۆركردنی سوپاو كڕینی چەك وتەقەمەنی تانكو فرۆكەی هێرش بەری جۆراوجۆر بوون، بە پێچەوانەشەوە ئەوەی كەپێ‌ ی دەوترا كەرتی ئابوری نیشتمانی روی لە داڕمان دەكرد لەساڵانی پێش ڕاپەڕیندا ئاستی خوێندن لەكوردستاندا بەرەو لاوازی دەچوو، قەیرانی گەورەی نەخوێندەواری دروست كردبوو، ئەمەش سیاسەتی حكومەتی عێراق بوو كەدەیوست گەلی كورد نەخوێندەواربێت هیچ هۆشیاریەكی سیاسی نەبێت و بەئارەزوی خۆی بەكاری بێنێ‌ بۆجێبەجیكردنی سیاسەتەكانی هەروەها بە درێژایی دەسەڵاتدارێتی حكومەتی بەعس سیاسەتێكی زۆر دوژمنكارانەی بەرامبەر بە گەلی كورد پەیڕەو كردووە لەوانە كیمیابارانكردن و راگواستن و سوتاندنی گوندەكان و بە بەعسی كردن و بە عەرەبكردنی كوردستان و زۆر سیاسەتی تر، لە دەرئەنجامی هەموو ئەمانەدا لە كوردستاندا پێش راپەڕینی 1991 چەندین راپەڕینی تر لە كوردستان بە گشتی و رانیە و دەوروبەری سەریان هەڵدابوو لەوانە خۆپیشاندانی 1979 لە چوارقوڕنە هەروەها راپەڕینی 1982 لە قەڵادزێ‌ و چوارقوڕنەو رانیەو سنگەسەر ..هتد، تا دواجار خەڵكی رانیە لە 5 / 3 / 1991 دا راپەڕینێكی گەورەی دژی دام و دەزگاكانی حكومەتی بەعس ئەنجامداو لە ماوەی تەنها رۆژێكدا شاری رانیە كەوتە ژێردەستی خەڵكی راپەڕیو، دواتر بۆ رۆژی 6 ئادار راپەڕین شاروشارۆچكەكانی تری كوردستانی گرتەوەو هەر رۆژێك شارێك و ناوچەیەك ئازاد دەكرا تا دواجار لە 20 / 3 /1991 شاری كەركوك رزگاركراو ناوی لێنرا راپەڕین و نەورۆزی رزگاری و ئازادی
نووسيني: د. ئاراس عەبدولرەحمان