وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكی رەسمیدا رێنماییەكانی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندكاران بۆ خوێندنی ماستەر بڵاوكردەوە.
سەبارەت بەخوێندنی ماستەر لەزانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەئاماژەكردن بەبڕگەی(1/تەوەری پێنجەم/ كاروباری كارگێری و دارایی) لەكۆنوسی ژمارە (10)ی ئەنجومەنی وەزارەت، كە لەرۆژی 19/1/2014 بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بەپەیڕەوكردنی مەرج و رێنماییەكانی خوێندنی باڵا/ ماستەر لەزانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015.
ئەوەی تێبینی دەكرێت بەپێیی ڕێنماییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرچوانی زانكۆ تایبەتیەكانیش دەتوانن لەزانكۆ حكومییەكان داواكاری پێشكەش بكەن بۆ خوێندنی ماستەر. داگرتن