University of Raparin Logo

ڕێکخراوی (IREX ) سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

وەفدێکی ڕێکخراوی IREX بەسەرپەرشتی بەڕێز (LORI MASON) بەڕیوەبەری پڕۆژەی IREX  لە عێراقدا ، کە تایبەتە بە زانکۆ دورە دەستەکان لە ناویشیاندا زانکۆی ڕاپەڕین ، هەلەبجە و زاخۆ هەڵبژێردراون بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەی گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لە بواری ڕێگاکانی وانە وتنەوەو ئەنجامدانی توێژینەوەدا، هەروەها گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆیی و بواری بەڕێوەبردن لە زانکۆدا .

لە میانەی دانیشتنیان لەگەل سەرۆکی زانکۆ و دەستەیەکی تایبەت بەو بوارە باسی پلانی داهاتووی زانکۆی ڕاپەڕین و رێکخراوەکە کرا بۆ کارکردن لەسەر پڕۆگرامی کار بۆ ساڵی ٢٠١٤ .

ئامانجی رێکخراوی IREX  گرینگیدانە بە توێژینەوە و گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و توانا مرۆییەکان ، وە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکانی ئەمریکا و زانکۆکانی کوردستان .