بەپێی نوسراوی ژمارە ٣٩٥ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە لە ڕۆژی ١٠ /٦ /٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوەو تایبەتە بە ڕێکخستنی کاروباری بەرنامەی تواناسازی تێیدا بڕیاردراوە کە ئەو کاندیدانەی ناویان لە ڕاوندی یەکەمی وەزارەت دەرچووەو سەفەرییان نەکردووەو بەشدارییان لە هیچ کۆرسێکی زمان لە ناوەوەو دەرەوەی کورددستان نەکردووە ، مافی خوێندنیان نامێنێت و ناویان لە لیستی کاندیدانی تواناسازی دەسڕدرێتەوە. ئەمەش لەسەر ڕۆشنایی کۆنوسی لێژنەی لاوەکی بەرنامەی بەرنامەی تواناسازی ژمارە ١ لە ڕۆژی ٩/٥/ ٢٠١٣ کە بەنوسراوی ژمارە ٤٦٤٣ لە ڕۆژی ١٩ / ٥ / ٢٠١٣ بۆ وەزارەت ڕەوانەکراوە کە دەرفەت درا بەو کاندیدانەی سەرەوە تا ڕۆژی ١/ ٨ / ٢٠١٣ دەست بە کارەکانی خۆیان بۆ خوێندن بکەن . هەروەها بڕیاریشدرا ئەو کاندیدانەی کە پارەیان وەرگرتوووەو سەفەرییان نەکردووە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان ڕەفتارییان کردووە ، ناویان لە لیستی کاندید کراوەکان نامێنێت و دەبێت پارەکان بە تەواوی بگێڕێتەوە بۆ هۆبەی ژمێریاری بەرنامەی تواناسازی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .