University of Raparin Logo

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ساڵانە زیاد لە١٢ ھەزار سەرچاوەی لێدەخوازرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

راپۆرتی ؛ شوان ئەحمەد
بەپێی ئامارەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین لەماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤دا بەشێوەیەکی گشتی ١٢٤٣٣ سەرچاوە لەکتێبخانەی ناوەندی لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە خوازراون.

پێشەوا فەتاح ئەمینداری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین دەڵێت: "لەساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ خواستێکی بەرچاو ھەبووە لەسەر خواستنی کتێب و سەرچاوەی جۆراوجۆر بەخوێندکارانی ناوەوەو دەرەوەی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران، و ١٢٤٣٣ سەرچاوە بەشێوەی خواستن دراون بە خوازیاران."
ئەوەشی روونکردەوە کە خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین ١٠٦٠١ سەرچاوەیان خواستووە بەمەبەستی توێژینەوەی زانستی و ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەو خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان، ھەروەھا خوێندکارانی دەرەوەش لەزانکۆکانی دیکەی ھەرێم ٧١٩ سەرچاوەیان خواستووە لەکتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین. ھەروەک مامۆستایانی زانکۆش ٤٩٥ سەرچاوە و فەرمانبەرانیش ٦١٨ سەرچاوەیان خواستووە .
کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین زیاد لە ٢٢ ھەزار سەرچاوەی تێدایەو تەنیا لەساڵی ٢٠١٣دا ٥٨٧٧ سەرچاوەیان بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دینار کڕدراوە بۆ کتێبخانەکەو ٢٢٨٥ سەرچاوەش بەدیاری دراوە بەکتێبخانەکە.