وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە فرمانێکی وەزاریدا کە لە ڕێکەوتی ٨/٧/٢٠١٤ بە ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرکراوە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گواستنەوەی خوێندکاران لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە . فرمانەکە دوو بڕگەی لە خۆگرتوە.
١- ئەو خوێندکارانەی لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ و ساڵانی دواتر لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان وەردەگیرێن لەکاتی تەواوکردنی قۆناغی یەکەم و قۆناغەکانی تری خوێندنیان ، واتە تاکو تەواوکردنی خوێندنەکەیان مافی گواستنەوەیان نابێت لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم ، بەڵام مافی دابەزاندنیان دەبێت بەپێی ڕێنماییەکان.
٢- ئەو بڕیارە لە رێبەری خوێندکارانی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ دەنوسرێت بۆ ئەوەی خوێندکاران و خانەوادەکانیان لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین ئاگادار بن.
واتا بەپێی ئەو بڕیارە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ وە خوێندکاران مافی گواستنەوەیان لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە نەماوە و خوێندکار لەهەر زانکۆیەک وەربگیرێت دەبێت تا تەواوکردنی سەرجەم قۆناغەکانی لەو زانکۆیە بخوێنێت , چونکە لە هیچ حاڵەتێکدا گواستنەوە بۆ هیچ خوێندکارێک ناکرێت , پێویستە هەمو ساڵەکانی خوێندنی لەو زانکۆیە تەواو بکات ، ئەمە جگە لەمافی دابەزاندن کە هەر خوێندکارێک دەتوانێت دابەزاندن بکات لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکاندا بۆیە تکایە لە کاتی پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلایندا ئاگاداری ئەو خاڵە بن .