بە رێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان و تەندروستی و سەلامەتی لەزانكۆی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی كار و چالاكیەكانیان كە بەمەبەستی سەلامەتی و تەندروستی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئەنجامیان داوە ، ڕۆژانی 2
– 3 /4 /2014 لەژێر ناونیشانی (وانەی تەندروستی و سەلامەتی لە بابەتی گفتوگۆی زانستی ) ۆرك شۆپێكی بۆ بەڕێز مامۆستا (شازاد رچا تۆفیق) لە سەنتەری كوردستان بۆ توێژنەوەی زانستی لە سلێمانی سازر كرد ،ۆرك شۆپەكە ماوەی دوو ڕۆژ خایاند ، و ئامانجی باسكردن بوو لە ڕۆڵی مامۆستا لە وشیاركردنەوە و گەیاندنی زانیاری پێویست بە خوێندكاران ,ڕۆڵیان لەپاراستنی ژینگە و چۆنیەتی خۆپاراستن ، بەكارهێنانی شێوازی زانستی و سەردەمی ئەو ئامێر و كەل و پەلانەی كە پێویستە بەكار بێن بۆ سەلامەتی و تەندروستیەكی باشتر لە سەرجەم كایەكانی ئیشكردنی ڕۆژانە لە ۆرك شۆپەكەدا خرانە ڕوو .