ڕۆژی دوو شەممە ٦/١/٢٠١٤ ۆرک شۆپی یه‌که‌می ڕیکخراوی IREX به‌ڕێوەچوو دوو رۆژی خایاند ، لە ۆرک شۆپەکەدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نوێنه‌ری بالوێزخانه ئه‌مریکا و به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی IREXو نوێنه‌رانی زانکۆی ڤێرجینیا تێک ئامادەبوون .
ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی ۆرک شۆپه‌که بریتی بوون له ( گرنگیدان بە گه‌شه پێدانی پرۆگرامه‌کان ، تیۆره‌کانی فێرکردن و به‌کارهێنانیان ، به جیهانی کردنی خوێندنی باڵا، سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پلاندانان له زانکۆ‌دا، خوێندکار وه‌ک ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی پرۆسه‌ی فێرکردن). شایانی باسه که ئه‌ندامانی زانکۆی ڕاپه‌ڕین زۆر چالاکانه به‌شداری سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌کانیان کرد و پرۆژه‌که له‌ئیستادا له‌ریگه‌ی ئنترنێته‌وه به‌رده‌وامه و ۆرک شۆپی دووه‌م ده‌که‌وێته مانگی ئادار، ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌بێته هۆی دروست کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان زانکۆکانی کوردستان و ئه‌مریکا به‌مه‌ش زانکۆکانی کوردستان سوورمه‌ند ده‌بن له بواری ئه‌کادیمیدا.
IREX پڕۆگرامێکه تایبه‌ته به زانکۆ تازه‌کانی کوردستان له نا‌ویشیاندا ( زانکۆی ڕاپه‌ڕین ) ده‌ست نیشان کراوە و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدەکان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی IREX ئەنجامدراوە و پڕۆگرامه‌که تایبه‌ته به مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆگرامه‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و توانای مامۆستایان بۆ ئاشنابوونیان به سیسته‌می وانه‌ووتنه‌وه‌ی زانکۆی ڤێرجینیا تێک.