University of Raparin Logo

یاداشتی لێكتێگەیشتنی زانكۆی سەد ساڵەی وان و زانكۆی راپەڕین كارا دەكرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی ٦/٨ / ٢٠١٤،‌ وەفدێكی زانكۆی سەد ساڵەی شاری وان-ی توركیا سەردانی زانكۆی ڕاپەرینیان كردو لەهۆڵی كۆبوونەوەكان لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و تۆمارگای گشتی زانكۆدا كۆبوونەوە. تەوەری كۆبوونەوەكە كاركردن و بەرنامەدانان بوو بۆ خستنەكاری یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانكۆو كاركردن بۆ ناردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بۆ خوێندن لەزانكۆی ناوبراو،

هەروەها كاركردنی هەردوو زانكۆ بۆ دانانی پرۆگرامی تایبەت بۆ پەرەپێدانی راهێنانی مامۆستایان لەنێوان هەردوو زانكۆدا و كاركردن بۆ سازدانی دیداری زانستی لەساڵی خوێندنی داهاتوودا . لەكۆبوونەوەكەدا د. ئەرای جەلیك سەرۆكی وەفدی زانكۆی یوزنجویل باسی لەگرنگی پەیوەندی نێوان زانكۆ كوردییەكان كردو ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران بەپێی پێویست و توانای زانكۆیان، هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد كە یاداشتی لێكتگەشتن لەنێوان هەردوو زانكۆدا پێوستە كارابكرێت بەزووترین كات. وابڕیاریشە لەچەند ڕۆژی زانكۆی راپەڕین دیدارێكی زانستی بۆ د.ئەرای رێكبخات دەربارەی خوێندن لە زانكۆی یوزنجوویل بۆ مامۆستایان و ستافی زانكۆی راپەرین .