University of Raparin Logo

یەکەم کۆڕبەندی سەکۆی بەشداری گشتی لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٢ /١١ /٢٠١٨) لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەئامادەبونی دکتۆر دانا سەعید سۆفی سەرۆکی رێکخراوی (RID) و دکتۆر دارا تۆفیق یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەرین بۆکاروباری خوێندکاران ، نوێنەری ئیدارەی ڕاپەڕین, ڕێکخراوی (RID) یەکەم کۆڕبەندی خۆی لەژێر ناونیشانی (یەکەم کۆڕبەندی سەکۆی بەشداری گشتی) لەزانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدا.

سەرەتالەلایەن دکتۆر دانا سۆفی سەرۆکی رێکخراوەکەوە ئامانجی کۆڕبەندەکە خرایەڕوو. دواتر لەلایەن دکتۆر دارا تۆفیق یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەرین بۆ کاروباری خوێندکاران وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەش کرد. دواتر وتاری نوێنەرایەتی ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن حسێن ئەحمەد نوێنەری ئیدارەی ڕاپەڕین خوێنرایەوە.

کۆڕبەندەکە لە دوو پانێڵی سەرەکی پێکهاتبوو، پانێلی یەکەم کاتژمێر (١٠:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ لەژێر ناونیشانی (چەمکی بەشداری گشتی و ڕەهەندەکانی لەکوردستان ) پێشکەش کراو لەلایەن ژمارەیەك پانێڵستەوە بەڕێوەبراو بەوردی گفتوگۆی لەسەرکراو پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە بەشداربوان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەرە بابەتەکە خستەڕوو.

پاشان لەکاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ کاروچالاکیەکانی سەکۆی شارەکان لەلایەن (دڵسۆز زەنگەنە، ئومێد ابراهیم، هاژەاحمد، قاسم کمال ،سەلوەجەوهەر، ئازاد احمد) نوێنەری سەكۆی شارەكان كارو پڕۆژەكانی رابردوویان خستەڕوو.

پانێلی دووەم کاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ بەناونیشانی (زەمینەو بەربەستەکانی بەردەم بەشداری گشتی لەهەرێمی کوردستان) لەلایەن ژمارەیەك پانێلستی دیكەوە گفتوگۆی لەسەر كرا. و دواتریش بەشداربوان بەڕەخنەو تێبینی و سەرنجەکانیان پانێڵەکەیان دەوڵەمەندترکردو دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕای بەشداربوان دەستنیشانکردنی هەنگاوەکانی داهاتوی ڕێخراوەکە کۆڕبەندەکە کۆتایی پێهات.