ئەمڕۆ (١٧ی ئایاری ٢٠٢١) پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەیاوەری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (پێشەوا حەمید) راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، لیژنەی تاقیكردنەوەكان و سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2020- 2021)ی لەخوێندنی بەیانیانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان كرد.
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سوپاسی لیژنەی تاقیكردنەوەكان و مامۆستایانی كرد، و دەستخۆشی لێكردن كە سەرەڕای قەیرانی دارایی خەمخۆرانەو دڵسۆزانە ئەركەكانیان راپەڕاندوەو نەیانهێشتوە پڕۆسەی خوێندن و تاقیكردنەوەكان پەكیان بكەوێت.