University of Raparin Logo

ئیدارەی راپەڕین و زانكۆی راپەڕین هەماهەنگی زیاتر دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (17ی ئایاری 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) لەسەرۆكایەتی زانكۆ پێشوازیكرد لەبەڕێز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و حسێن محمود قایمقامی رانیەو بەڕێز بەكر بایز قایمقامی قەزای پشدەر.

لەكۆبونەوەیەكدا تیشكخرایە سەر كارو پڕۆژەی هاوبەشی نێوان زانكۆی راپەڕین و ئیدارەی راپەڕین، هەروەكچۆن جەختكرایەوە لەهەماهەنگی زیاترو بەردەوامی نێوان هەردوولا.
لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینی كرد، بۆ هەماهەنگی بەردەوامیان بۆ كارو پڕۆژەكانی زانكۆی راپەڕین و كاركردن بۆ زیاتر گەشەپێدانی زانكۆی راپەڕین لەسنورەكەدا.