پ.ی.د صافیە محمد مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک بە ناونیشانی شێوازناسی و تایبەتمەندییەکانی زمانی شیعرییەت لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی وەردەگێرێت.
شێوازناسی وەک میتۆدێکى شیکردنەوەى دەق، پەیوەندییەکى نزیکى بە چەندین زانستى ترى وەک زمانەوانى و ئیستاتیکا و ڕەخنەوە هەیە، جگە لەو تیکەڵاویەى لەگەڵ ڕەوانبیژى کۆن و شیعرییەت و ئەدەبییەت هەیەتى. لە ڕەخنەى ئەدەبى کوردیدا ئەگەرچى هەندێک وتار و توێژینەوەى لەبارەوە کراون، بەڵام بە بەراورد بە ڕەخنەى نەتەوەکانى تر زۆر کەمن و گەلێک ڕەهەند و بنەما و لایەن ماون بە زمانى کوردى لەبارەیەوە بنوسرێن و لایان لی بکرێتەوە؛ بۆیە توێژەرى کورد هەرکاتێک بیەوێت بچێتە بنج و بنەوانى بابەت و لایەنەکانى ناچار دەبێت پەنا بۆ ئەو ژێدەرانە ببات، کە بە زمانى تر نووسراون؛ بۆیە کاتێک ئەم کتێبەم خوێندەوە دەبینین، کە نووسەر زۆر سەرکەوتووانە و بە وردى پەیوەندى شێوازناسى بە زانست و چەمکە جیاوازەکانى وەک: شیعرییەت و ئەدەبییەت شیبکاتەوە و بۆ خوێنەرى ڕوونکردۆتەوە، سەرەڕاى وردبوونەوە لە بنەما گرنگ و بنچینەییەکانى ئەو زانستە کە خۆیان لە ئەدگارە ئیستاتیکییەکانى: لادان، ھاوتەریبى، ئیحاء دەنوێنن.
جگە لە مانەش نووسەر لەسەرەتادا جیاوازى شێوازناسى و ڕەوانبیژى کۆنى خستۆتەڕوو، دواتر لە ژێر ڕۆشنایى تیۆرە نوێیەکانى شیعرییەت بابەت و چەمکەکانى خستوونەتەڕوو بە تایبەتى بۆچوونەکانى هەردوو تیۆرزان(جان کۆهین و جاکۆبسن).
#UOR