ئەمڕۆ (30ی ئاداری 2021) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی «شێوازناسی و تایبەتمەندیەکانی زمانی شیعریەت، لەلایەن بەشی كوردی و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ رێكخرا .
كۆڕەكە لەلایەن مامۆستا (بڕوا رسوڵ) بەڕێوەبراو تیایدا (پ.ی.د. سافیە محمد) مامۆستا لەبەشی كوردی زانكۆی راپەڕین و وەرگێڕی كتێبەكە، لەكۆڕەكەدا كتێبەكەی بەئامادەبوان ناساندو بەوردی باسی پێكهاتەو بەشەكانی كتێبەكەی كرد، و وەڵامی پرسیارو تێبینی بەشداربوانیشی دایەوە.
كتێبی شێوازناسی و تایبەتمەندیەکانی زمانی شیعریەت، لەلایەن د. مەسعود بودوخە نوسراوە بەزمانی عەرەبی.