University of Raparin Logo

بەشی کارگێری لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی بڵاوکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی کارگێڕی/ئێواران لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی دەکاتەوە، كە دەتوانن لەكاتژمێر (5)ی ئێوارەی ئەمڕۆ (30ی ئایاری 2021)ەوە لەرێگەی ئیمەیڵی زانكۆوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی وەرزی دووەم/ ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) وەربگرنەوە.

تێبینی:
1. هەر خوێندكارێك فۆڕمی ئەستۆپاكی تەواو نەكردبێت، ئەنجامی کوتایی بۆ نانێردرێت.
2. دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان، رۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەو چوارشەممە(31-5 و 1-6 و2-6) دەتوانن فۆڕمی گازندە لەتۆماری كۆلێژ وەربگرن (بۆ ئەو خوێندكارانەی گازندەیان دەبێت)

3. تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم لەڕێکەوتی (15 – 6- 2021) دەستپێدەكات، و دواتر خشتەی تاقیكردنەوەكان ڕادەگەیەنرێت.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەك
لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی کارگێڕی/ئێواران