University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، سكۆلەرشیپێكی لەحكومەتی هۆڵەندا بەدەستھێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، لەدوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ بۆ سكۆلەرشیپی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی هۆڵەندا، توانی كۆرسێكی سكۆلەرشیپی كورتخایەنی یەك مانگی دەربارەی كەمپەینەكانی میدیا بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتی ( Media Campaigns for Social Change) بەدەستبهێنێت كە كۆرسەكە لەلایەن (RNTC - Radio Netherlands Training Centre) لەشاریHilversumی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

پ.ی.د. ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، براوەی سكۆلەرشیپی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی حكومەتی هۆڵەندایە بۆ ساڵی (2021) كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گشتاندنی بۆ دەكرێت.
شایانی باسە، ساڵی رابردوش ناوبراو توانی لەكۆرسێكی تری پەیوەست بەمیدیای خزمەتگوزاری گشتی سكۆلەرشیپێكی تر لەحكومەتی هۆڵەندا بەدەستبهێنێت و بەسەركەوتویی كۆرسە نێودەوڵەتیەكە بخوێنێت.