بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوە لەشاری رانیە، تیمی راوێژكاری و سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، هاوكاری فەرمانگەی ئاوی راپەڕین دەكەن، و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ یەكشەممە (6ی حوزەیرانی 2021) لەدوای سەردانی مەیدانی بۆ سەرچاوەی ئاوی قولە لەكۆبونەوەیەكی هاوبەشدا لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنرا.
دوای سەردانێكی مەیدانی بەڕێزان (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و بەڕێز (حسێن محمود) قایمقامی رانیەو بەڕێز (سەلام عمر) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی راپەڕین و تیمی ئەندازیاری زانكۆی راپەڕین و فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بۆ سەرچاوەی ئاوی قولەو لەنزیكەوە هەڵسەنگاندنی دۆخەكە.
دواتر لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەمەبەستی دراسەکردنی کێشەکان و دانانی ڕێگەچارەی پێویست، چەندین ڕێگەچارە خرانەڕو، دواتر لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.نجم الدین محمد سعید پێكهێنرا تا ڕێگەچارەی گونجاو و پێویست بخەنەڕو بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.