پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆ (ئاراز رمضان احمد) بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانکۆی ڕاپهرین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤاری ( International Communication Gazette) بەناونیشانی (Examining perceptions towards war/peace journalism: A survey of journalists in Iraq, Afghanistan and Pakistan).بڵاوكردەوە
توێژینەوەكە باس لەتێڕوانینی ورد بۆ رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دەكات لەعێراق، ئەفغانستان و پاکستان،، هەروەكچۆن توێژینەوەكە لە درککردنی پەیامنێرانی ململانێكانی لەسێ وڵاتی هەرە کوشندەی جیهان لەوانە عێراق و ئەفغانستان و پاکستاندا كۆڵیوەتەوە.
گۆڤارەكە لەچارهکی یەكەمی ڕیزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایەو لەلایەن دامەزراوەی (SAGE Publishing)چاپ و بڵاودەبێتەوە، گۆڤارەكە لهماستهر لیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://journals.sagepub.com/doi/full/10.1177/17480485211015618