University of Raparin Logo

وێركشۆپێكی زانستی لەكۆلێژی پەرستاری بەڕێوەچو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (8 – 6 – 2021) بەمەبەستی ڕێکخستن و برەوەپێشبردنی ناوەڕۆکی وانەکانی پەرستاری پێگەیشتوان، كۆلێژی پەرستاری وێركشۆپێكی زانستی رێكخست.

وێركشۆپەكە لەژێر ناونیشانی (Reviewing of Adult Nursing Curriculum Toward Strengthening of Nursing Education and Clinical Practice) بەمەبەستی ڕێکخستن و برەوەپێشبردنی ناوەڕۆکی وانەکانی پەرستاری پێگەیشتوان لەکۆلیژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەرین بەڕێوەدەچێت. ئەو کەسانەی خواستیان هەیە دەتوانن بەشداربن و پێشنیارەکانیان بخەنەڕو.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەی راگرایەتی كۆلێژی پەرستاری لەلایەن (م. رێبوار ئەرسەلان ) پێشكەشكرا.
دواتر سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. بەرزان محمد) دەربارەی (Fundamentals of Nursing Syllabus) و سیمیناری دوەم لەلایەن (د. بەهزاد وسو حمد) دەربارەی (Physical Assessment & Pathophysiology) و سیمیناری سێیەمش لەلایەن (م. رێبوار ئەرسەلان محمد و پێشڕەو خدر ابراهیم) دەربارەی (Adult Nursing Specialties) پێشكەشكران.
لەبەشی دوەمی وێركشۆپەكەشدا چەند سیمینارێك پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (م. سیراجەدین محمود) دەربارەی (Clinical Pharmacology Syllabus Reviewing & Microbiology Specialties)) و سیمناری دوەمیش لەلایەن (م. نەبەز علی احمد و م. جەنگی ئیسماعیل) دەربارەی (Emergency Nursing and Critical Care) پێشكەشكران.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان و نوسینەوەی پێشنیازەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.