University of Raparin Logo

بەشی زانستی کۆمپیوتەر وێرکشۆپێکی زانستی دەربارەی بیرکردنەوەی ئەلگۆریسمی رێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ، بەشی زانستی کۆمپیتوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی (ALGORITHMIC THINKING) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ سازکرد.
وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو.

سەرەتا پ.ی.د.ڕزگار حاجی سالح ، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئەنجامدانی چالاکییە زانستییەکانی لەناو زانکۆدا لەپێناو بڵاکردنەوەی هۆشیاری زانستی بە پێویستزانی.
پاشان مامۆستا شایان احسان ، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا سوپاسی ئامادەبوانی کرد، هەروەک چەند زانیارییەکی لەبارەی گرنگی باسکردنی ئەلگۆریسم خستەڕوو.
دواتر لە دوو پانێڵی وێرکشۆپەکە چوار سیمینار لەلایەنی مامۆستایانی بەشی کۆمپیوتەر پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم لەلایەن م.ی. کامەران حسێن بەڕێوەبرا ، پاشان مامۆستا سامر قیس پانێڵی دووەمی بەڕێوەبرد.
سیمیناری یەكەم لەلایەن د. ئارام محمد رسول بە ناونیشانی
(An Efficient Algorithm for Various Problems) پێشکەشکرا.
پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن م.ی. هیوا احمد عزیز دەربارەی
(The Ways to prevent of Modern Scams) پێشکەشکرا
سیمیناری سێیەمش لەلایەن پ.ی.د. عبدالباسط تاڵەبانی بەناونیشانی
(Global vs Local Representation of Data for Machine Learning) پێشكەشكران.
سیمیناری چوارەم و کۆتایی لەلایەن م.ی. جعفر سلێمان بەناونیشانی
(Deep Face Recognition & One-shot Learning) پێشكەشكران.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.