ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەشی جوگرافیا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، وێركشۆپێكی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی جوگرافیا لەبەرەو پێشبردنی كۆمەڵگا) رێکخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەی لیژنەی باڵا لەلایەن پ.ی.د. پشتیوان شەفیق، خوێندرایەوەو تیایدا باسی لەگرنگی وێركشۆپەكە كرد.
لەوێركشۆپەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچون، کە تیایدا شەش سیمیناری زانستی لەلایەن شارەزایانی بواری جوگرافیا، لەسەر ڕۆڵی جوگرافیا لەبەرەو پێشبردنی كۆمەڵگا پێشکەشی ئامادەبوان کران .
لەپانێڵی یەکەمدا كە لەلایەن م. شاسوار محمد محمود بەڕێوەبرا سیمیناری یەکەم لەلایەن د. هێمن عبداللە بەناونیشانی (بەڕێوەبردنی دەرامەتی ئاو بەراوردێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕوسیا ) پێشکەشکرا، و سیمیناری دوەم بەناونیشانی (گرنگی بەشداریکردنی هاوڵاتیان لەپلاندانانی شار) لەلایەن د. بێستون احمد حسێن پێشکەشکراو سیمیناری سێیەمیش لەلایەن م.ی. یادگار مصطفی ابراهیم بەناونیشانی (هەڵسەنگاندنێک بۆ گرنگی تاوێرەکان و بەکارهێنانیان لەکەرتی بیناسازیدا) پێشکەشکرا.
لەپانێڵی دووەمی وێركشۆپەكەدا كە لەلاین پ.ی.د. فاطمە قادر مصطفی بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم بەناونیشانی (شکشتی ڕیفۆرمی ئابوری لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن مامۆستا علی حسێن علی پێشکەشکراو سیمیناری دوەم لەلایەن م.ی. طە احمد کریم دەربارەی (بەنداوی نەهزەو کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتانی میصرو سودان) پێشکەشکرا هەروەها سیمیناری سێیەم و کۆتایی بەناونیشانی (کاریگەری مین لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان) لەلایەن م.ی.دلێر خالد حسێن پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆی بەشداربوان و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان كۆتایی بەكارەكانی وێركشۆپەکە هات.