University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی وێرکشۆپێکی زانستی ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەشی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی زانستی لەژێرناونیشانی (تطوير مناهج اللغة العربية ملائمة للناطقين بغيرها) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست .
لە وێرکشۆپەکەدا، سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن د.قاسم محمد عبد بە ناونیشانی (العملية التعليمية في ظل نظام بولونا) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن هەردوو توێژەر د.ستار مصطفی فقی و د.ازاد عبداللە محمد، لەژێر ناونیشانی (مناهج الادب ودورها في رفع مستوى الطلبة الناطقين بغير العربية ) پێشکەشکرا.
پاشان سیمیناری سێیەم و کۆتایی وێرکشۆپەکە، لەلایەن د.علاء صبري دحام، بە ناونیشانی (مناهج اللغة العربية لغير الناطقين بها) پێشکەشکرا، هەروەک گشت سیمینارەکان لەلایەن مامۆستا نور سالم عبدالجبار بەڕێوەبران .
بە گفتوگۆی بەشداربووان و بەخشینی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژەران، کۆتایی بە وێرکشۆپەکە هات.