University of Raparin Logo

بەشی ئینگلیزی وێركشۆپێكی زانستی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە (12ی حوزەیرانی 2021) بەشی ئینلگیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕە لەزانكۆی راپەڕین بەبەشداری بەشی ئینگلیزی لەزانكۆی سلێمانی و بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، وێركشۆپێكی زانستی رێكخست.

وێركشۆپەكە بەناونیشانی “ Revising and Updating English Department Curriculum “ دەربارەی پێداچونەوەو نوێكردنەوەی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەبەشی ئینگلیزی ئەنجامدرا كە تیایدا بەبەشداری مامۆستایانی بەشەكان بەوردی كار لەسەر نوێكردنەوەو رێكخستنەوەی پڕۆگرامەكانی خوێندنی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت كرا.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان و نوسینەوەی پێشنیازە زانستیەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.