ئەمڕۆ یەكشەممە (13ی حوزەیرانی 2021) بەشی زانستی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، وێركشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (INTERDISCIPLINARY AND COVID-19 CRISIS) رێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەی راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژ، پێشكەشكراو دواتریش وتەی سەرۆكایەتی بەشی كۆمپیوتەر لەلایەن (م.ی. شایان ئیحسان ) پێشكەشكرا.
دواتر لەپانێلی یەكەمدا كە لەلایەن مامۆستا (سامان عومەر) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (Vision based Hand/Glove identification, for monitoring catering staff and the prevention of COVID-19) لەلایەن (د. محمود عبداللە) پێشكەشكرا، سیمیناری دووەم بەناونیشانی (Covid-19 detection and overcome the scarcity of chest X-Ray datasets based on transfer learning GAN model) لەلایەن (م. جیهاد قادر) پێشكەشكرا.
پانێلی دووەمی وێركشۆپەكە لەلایەن (م.ی. هیوا عزیز) بەڕێوەبراو تیایدا دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. سەرباز هەمزە) بەناونیشانی (Mathematical Models of COVID-19 Transmission Dynamics and Control Straegies) پێشكەشكرا. سیمیناری دووەمیش لەلایەن (م.ی. كامەران حسێن) بەناونیشانی (Twitter sentiment analysis on worldwide COVID-19 outbreaks) پێكەشكرا.