University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی هەرێمی كوردستان لەنێوان هەلی بەدەستوریبون و مەترسی پەرتبوندا لەزانكۆی راپەڕین رێكخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (14ی حوزەیرانی 2021) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمی هەرێمی كوردستان لەنێوان هەلی بەدەستوریبون و مەترسی پەرتبوندا بەڕێوەچوو كە زانكۆی راپەڕین بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێكیخستبو.

سەرەتا وتاری دەستپێكی سیمپۆزیۆم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، خوێندرایەوەو تیایدا باسی لەگرنگی سیمپۆزیۆمەكە كرد، بەتایبەت لەبارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، كە پێویستی بەكاركردنی زیاترو كۆدەنگی سیاسیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەیە.
دواتر لەچوارچێوەی پانێلێكی زانستیدا كە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) پسپۆڕ لەیاسای دەستوری و راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەبرا، چوار سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (گرەنتیە دەستوریەكانی بەیاسایكردنی ململانێی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا) لەلایەن بەڕێز (د. ابوبكر صدیق) مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی یاسای گشتی – كارگێڕی پێشكەشكرا، هەروەها سیمینای دووەم بەناونیشانی (رۆڵ و بایەخی دەستوری هەرێم لەهێنانە ئارای سەقامگیری سیاسی و دەستەبەركردنی ماف و ئازادیەكان) لەلایەن بەڕێز (م. ابراهیم صاڵح بەرزنجی) مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی یاسای گشتی -دەستوری پێشكەشكرا، دواتریش سیمیناری سێیەم لەلایەن بەڕێز (م.ی.زەردەشت خالید) مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی یاسای گشتی -دەستوری بەناونیشانی (چۆن دەستورێكی دیموكرات بۆ هەرێم داڕێژین: میكانیزم، پڕۆسە، مۆدێل) پێشكەشكرا. هەروەها سیمیناری چوارەمیش بەناونیشانی (ئاستەنگەكانی بەردەم دانانی دەستوری هەرێمی كوردستان) لەلایەن (د. لەتیف رەشید امین) مامۆستای زانكۆو پسپۆڕ لەیاسای گشتی – دەستوری پێشكەشكرا
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆو پرسیاری ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.