سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (2021-6-14) بەڕێز (پ.ی.د.ڕزگار حاجی صالح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. ی. د. دارا تۆفیق کاکە ئەمین)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز (پ.ی.د ئیبراھیم عبدالرحمن محمد) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بۆ کاروباری خوێندکاران بڕوانامە و خەڵاتی ڕاگرایەتی کۆلێژی بەخشییە ھەرسێ خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زاستی کۆمپیوتەر :
١- بیلال حسێن حمد
٢- سەلام ئەحمد ئەمین
٣- ڕاوێژ فەخرەدین ئەحمد
كە ھەستاون بە دروستکردنی (DataBase)ێک بۆ ھۆبەی کارگێڕی و کۆگا لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، کە لە رێگەی ئەو خزمەتەیانەوە کارئاسانی گەورەیان کردووە بۆ باشتر ڕاییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکانی کۆلێژمان.
هیوای بەردەوامی و پەرەپێدانی توانا زانستییەکان بۆ ئەم خوێندکارانەو سەرجەم خوێندکارانی کۆلێژمان دەخوازین و هەمیشە خۆمان بە پاڵپشت و پشتگیرییان دەزانین.
.
ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕت.