University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێکی زانستی لەبارەی سەرکردایەتیکردن بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە (1٥ی حوزەیرانی 2021) ، بەشی کارگێڕی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (سەرکردایەتیکردن - Leadership) رێكخست.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا دوو پانێلی زانستی بەڕێوەچوون، پانێلی یەکەم لەلایەن (پ.ی.د.ئاراز رمضان ) بەڕێوەبرا، کە تیایدا دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (سەرکردایەتی حکومەت لە بەڕێوەبردنی قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.پەیمان رمضان) پێشكەشكرا، هەروەها سیمینای دووەم بەناونیشانی (ڕۆڵی سەرمایەی فیکری لە چارەسەرکردنی ئاڵنگاریەکاندا) لەلایەن (م.ی. هێرش فتح اللە) پێشكەشكرا.
دواتریش پانێلی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن مامۆستا (جمال الدین خدر ) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (د.ڕێباز خدر) بەناونیشانی (سەرکردایەتی کارسازیانە) پێشكەشكرا، کۆتا سیمیناریش لەلایەن (م.ی.خەلیل ئەنوەر) بەناونیشانی (کارامەییەکانی سەرکردایەتی) پێشكەشكرا.
بەگفتوگۆو پرسیاری ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.