لە درێژەی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ چوار شەممە (1٦ی حوزەیرانی 2021) ، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (پەیوەندی فەلسەفە بە زانستەکانی دیکەوە) رێكخست.
سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو ، پانێلی یەکەم لەلایەن پ.د.حسن حسێن بەڕێوەبرا، لەم پانێلەدا سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی "ڕۆڵی لۆجیک لە وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبونەوەی بیری توندڕەویدا" کە لەلایەن د.یوسف عبدالرحمن پێشكەشكرا، هەروەها سیمینای دووەم بەناونیشانی "ئاین لەنێوان عەلمانیەت و پۆست عەلمانییەتدا" لەلایەن م.ی. ناودار زیاد رضا پێشكەشكرا، پاشان سیمیناری سێیەم لەلایەن پ.ی.د.مسلم حسن و جوتیار اسماعیل جمال بەناونیشانی " فەلسەفە و پەروەردەی دیموکراسیانە"پێشکەشکرا.
هەروەک پانێلی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن پ.ی.د.مسلم حسن بەڕێوەبرا، لەم پانێلەشدا چوار سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم بەناونیشانی "پێگەی فەلسەفە لە پەیوەندی نێوان زانست و کاری دادگایییدا" لەلایەن د.یوسف عبدالرحمن و ماهر عبدالسلام خلیل پێشكەشكرا، دواتر پ.د.حسن حسێن و عمر خدر رسول سیمیناری دووەمیان بە ناونیشانی "لۆژیک و یاسا: پەیوەندی لۆژیک بە یاسا و دادوەرییەوە" پێشکەشکرد، پاشان سیمیناری سێیەم بەناونیشانی "سیاسەت و بنەماکانی دەوڵەت شار لە دیدی پلاتۆن-دا" لەلایەن پ.ی.د. مسلم حسن و زریان همزە عزیز پێشکەشکرا، کۆتا سیمیناریش بە ناونیشانی "فەلسەفە و ئاین: پرسی ململانێ و گونجان" لەلایەن پ.ی.د. بتول رضا وکیفی ابوبکر حمد پێشكەشكرا.
بەر لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکە، مامۆستا ئارام قادر سابیر ڕسپاردەکانی گەڵاڵەکراوەکانی و بۆ ئامادەبووان و لایەنی پەیوەدیداری خستنەڕوو، هەروەک بەگفتوگۆو پرسیاری ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هات.