لە چوارچێوەی چالاکیە زانستییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١) ، بەشی مێژوو لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (شەڕی براکوژی... نەهامەتی نیشتیمان) رێكخست.
لەسەرتای سیمپۆزیۆمەكەدا (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، وتاری سیمپۆزیۆمی پێشكەشكردو تیایدا باسی لەگرنگی سیمپۆزیۆمەكە كرد.
لەسیمپۆزیۆمەکەدا سێ سیمینار لەیەک پانێلدا پێشکەشکران، پانێلەکە لەلایەن پ.ی.د. محمدامین علی عبداللە بەڕێوەبرا، لەسیمیناری یەکەمدا (پ.ی.د. هۆشمەند علی محمود) سیمینارێكی بەناونیشانی "ڕەهەندە مێژووییەکانی شەڕی براکوژی " پێشكەشکرد، سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.ی.د. دارا تۆفیق کاکەامین) بەناونیشانی "شەڕی براکوژی و دەستوەردانی دەرەکی" پێشكەشكرا، سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن مامۆستا (ماجد خەلیل فتاح) بەناونیشانی "لێکەوتە هزرییەکانی شەڕی براکوژی"پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان و پرسیاری ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.