کەیفی چۆمانی، یاریدەدەری توێژەر لەبەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین، و نوسەرو وەرگێڕ کتێبێكی بەناونیشانی (پێناسەکان) بڵاوکردەوە.
"پێناسەکان" کتێبێکی فیکریە، باسی ئەوە دەکات مرۆڤ کاتێ لەدایک دەبێت، بە بێ پێناسە و چوارچێوەو چاویلکەو پەردەو یاسا لەدایک دەبێت. بەڵام لەلایەن ژینگەو کۆمەڵگاو کەلتورو پەروەردەو داب و نەریتەکانەوە، چەندین پێناسە و چوارچێوەو یاسا و چاویلکە لەدڵ و هزری مرۆڤەکە دەپێچن، بەمەش مرۆڤەکە بەهۆی ئەم پێناسەو چوارچێوانەوە، ناتوانێت هەقیقەتی ڕەسەنی شتەکان ببینێت.
مرۆڤ بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیدا بۆ یەکجاریش بێ، دەبێ گومان لە هەموو ئەم پێناسە و چوارچێوە و چاویلکانە بکات، و دووبارە لەدایک ببێتەوەو ببێتەوە بەمناڵێکی پاک، خاڵی لەپێناسەکان.