University of Raparin Logo

بەشی ئینگلیزی بوو بەپاڵەوانی خولی فوتساڵی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

ئێوارەی (6ی حوزەیرانی 2021) بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، یاری کۆتایی خولی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی راپەرین بەڕێوەچوو.
یارییەکە لەنێوان خوێندکارانی ھەردوو بەشی ( ئینگلیزی و مێژوو) لە خوێندنی ئێواران ئەنجامدرا.
ئەنجامی یارییەکەش (٥-٢) لە بەرژەوەندی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی کۆتایی هات و توانیان ببنە پاڵەوانی خولەکە.
ئەم خولە لەلایەن بەرێوبەرایەتی چالاکی وەرزشی و رۆشنبیری بەھاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو، بۆ تەواوی بەش و قۆناغەکانی زانکۆی راپەرین لە خوێندنی ئێواران و (٩) تیپ تیایدا بەشداربوون.