University of Raparin Logo

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لە کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە (٩/٩/ ٢٠٢١)، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد) لە کۆلێژی پەروەردە بنەڕەت- زانکۆی ڕاپەرین، لە هۆڵی پێشەوا قازی محەمەد لە کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.

ناونیشانی تێزی دکتۆراکە دەربارەی ( گەنجینەکردنی زانیاری لە فەرهەنگی عەقڵیدا، لە نێوان تیۆری شەبەنگی دەنگەکان و تیۆری تەونی سیمانتیکیدا)، بوو. دوای گفتوگۆی تێزی دکتۆرانامەکە، ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.

لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:

- پ.د. فەرەیدون عەبدول بەرزنجی /زانکۆی سلێمانی/ سەرۆکی لیژنە.

- پ.د. عەبدوڵا حوسێن ڕەسوڵ/ زانکۆی سەڵاحەدین / ئەندامی لیژنە.

- پ.د. تاڵب حوسێن عەلی/ خانەنیشین/ ئەندامی لیژنە.

- پ.د. سەباح ڕەشید قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین/ ئەندامی لیژنەو سەرپەرشتیار

- پ.ی.د. شێروان حوسێن محەمەد/ زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندامی لیژنە.

- پ.ی.د. دارا حەمید محەمەد/ زانکۆی گەرمیان/ ئەندامی لیژنە.