ڕۆژی پێنج شەممە (١٤-١٠-٢٠٢١)، له هۆڵی پێشهوا قازی محمد لە كۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ/ زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی ماستهرنامەی توێژەر (محمد قادر محمدامین) لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ/ بەشی زمانی کوردی بهناونیشانی (لێکدانەوەی پەیوەندییە واتاییەکان بە پێی تیۆری سیما واتاییەکان) ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە توێژەر (محمد قادر محمدامین) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زمان ، هیوای کاری زانستی و بەردەوامی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.د.شهاب طیب طاهر/زانکۆی ڕاپەڕین /سەرۆکی لیژنە
پ.د.شیلان عمر حسین/زانکۆی سلێمانی/ئەندام
پ.ی.د. دلێر صادق کانبی/زانکۆی سۆران/ ئەندام
پ.ی.د. شیروان حسین حمد/زانکۆی ڕاپەڕین/ئەندام و سەرپەرشتار .