University of Raparin Logo

کۆلێژی زانست مەراسیمی هاوخەمی بۆ مەرگی مامۆستا بێگەرد رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بە ئامادەبوونی (د.محمد حمە علی رشید) ڕاگری کۆلێژی زانست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە بەردەم بینای کۆلێژی زانست، مەڕاسیمێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا (بێگەرد خالد) مامۆستای بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی رێكخرا.
لەسەرەتایی مەڕاسیمەكەدا، ئامادەبووان ساتێک بەبێدەنگی وەستان، بۆ دەربڕینی پەرۆشی و هاوخەمی بۆ ژیان ئاوایی مامۆستا بێگەر، پاشان د.محمد حمە علی ڕاگری کۆلێژی زانست لە وتەیەکدا : وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی و هاوپێشەکانی بۆ گیان لەدەستدانی مامۆستا بێگەرد، وتیشی مامۆستای کۆچکردوو مامۆستایەکی بە ئەزمون و خاوەن توانایەکی زانستی بوو بەردەوام لە هەوڵی پێشخستنی تواناکانی خۆی و خزمەتکردنی خوێندکاران و زانکۆماندابوو.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە ئازیزان و هاوڕێ و هاوپیشەکانی ببەخشێت.