ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢١، له هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندکار(جوتیار اسماعیل جمال) لەبواری فەلسەفە به ناونیشانی (ڕۆڵی فەلسەفەی پەروەردە لە بنیادنانی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە لای فێرخواز”پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە نمونە”) ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(جوتیار اسماعیل جمال) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری فەلسەفە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.د. حسن حسێن صدیق /زانکۆی ڕاپەڕین / سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. ئازاد حەمە عبداللە /زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
پ.ی.د. عبدالصمد احمد محمد /زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
پ.ی.د. مسلم حسن محمد /زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتار .