بەپێی فەرمانی زانكۆیی ژمارە (4938)ی زانكۆی راپەڕین كە لەرۆژی (25 – 10 – 2021) ئاڕاستەی سەرجەم كۆلێژو بەش و بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەكانی زانكۆی راپەڕین كراوە، هەر مامۆستاو فەرمانبەرێك تاوەكو رۆژی (1 – 11 – 2021) ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا وەرنەگرێت، لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ مامەڵەیەكی بۆ راییناكرێت.
بۆیە پێویستە لەدوای بەرواری ئاماژە پێدراو، فەرمانبەران لەكاتی راییكردنی مامەڵەكانیاندا كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت، و بەپێچەوانەوە هیچ مامەڵەیەكیان بۆ راییناكرێت.