University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماسته‌رنامەیەک لە بواری مێژووی كۆن ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢١، له‌ هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری (حسن قادر محمود) لە بواری مێژووی كۆن به‌ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی ئایین لە یاسا تۆماركراوەكانی عێراقی كۆندا) ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(حسن قادر محمود ) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری مێژووی كۆن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.د. عماد عبدالقادر محمدسعید / زانکۆی ڕاپەڕین / سەرۆکی لیژنە
د. اردلان عثمان حسن/ زانکۆی سەلاحەدین/ ئەندام
د.عماد شاكر احمد / زانکۆی دهۆك/ ئەندام
پ.ی.د. حلمی رسول رضا/ زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتار