ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ د.سەرباز هەمزە عبداللە مامۆستا لە بەشی بیرکاری بەناونیشانی (How do you write a Project Proposal for Postgraduat study) ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا د.سەرباز هەمزە، چەندین سەرنج و ڕێنمایی زانستی دەربارەی چۆنیەتی نوسینی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەی خوێندنی باڵا پێشکەشی خوازیارانی خوێندنی باڵا کرد، لەپێناو گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی لایەنی زانستی توێژینەوەکان.
بە گفتوگۆ و سەرەنجی بەشداربووان لەسەر تەوەر و باسەکان، کۆتایی بە سیمینارەکە هات.