دوو مامۆستای كۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین لەوڵاتی میسر بەدوو توێژینەوەی زانستی بەشداری كۆنفڕانسێكی زانستی نێودەوڵەتیان كرد كە لەلایەن زانكۆی ئەسكەندەریەو زانكۆی بەسرە رێكخرابو.
لەكۆنفڕانسەكەدا كە رۆژانی (25 -26 / 10 /2021) بەناونیشانی (The International conference of the new trends in Medical and Nursing Towards Innovations in Health Care) بەبەشداری چەندین توێژەری ئەمریکی و بەریتانی و ڕوسی و عەرەبی میسڕ بەڕێوەچوو هەریەك لەمامۆستا رێناس محمدو مامۆستا محمود عارف لەكۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەی جیاواز بەشداری كۆنفڕانسەكە بون.