فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، لەخوێندنی ماستەر لەزانكۆی كوردستان لەشاری سنەی وڵاتی ئێران پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
ساکار عمر خدر كە لەئێستادا لەزانکۆی ڕاپەرین لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشی زانستی کومپوتەر کار دەكات لەڕێگەی سکۆلەرشیبی زانکۆی ڕاپەڕین توانی خۆیندنی ماستەر لەزانکۆی کوردستان لەسنە دەستپێبكات و لەدوای تەواوبونی لەگفتوگۆی توێژینەوەی ماستەرەكەی كە بەپلەی باڵا پەسەند کرا، بەباشترین (پلەی یەکەم) خۆێندکار هەڵبژێرا لەسەر ئاستی خۆێندکارە ئێرانی و نێودەوڵەتیەکان .